در آرزوی محال
نوشته شده در تاريخ شنبه 5 مهر 1394برچسب:, توسط غریبه |

نـــــه‌مردم من ئــه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ بێ تۆ
 نه‌چم شه‌رط بێ هه‌تا ئه‌م خواره‌ بێ تۆ
 ده‌رونم خــــاڵیه‌ وه‌ک نـــــــه‌ی ده‌ناڵێ
 هـــــه‌وارێکی چ پڕ هــــــــاواره‌ بێ تۆ
 بیناییم کوێره‌ هـــه‌‌ڵنایێ به‌ ڕوی که‌س
 موژه‌م یـــه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره‌ بێ تۆ
 هــــه‌مو ئـــــه‌عضایی نـــاڵینم ده‌ناڵێ
 سه‌راپــــام میثلی موســـیقاره‌ بێ تۆ
 قه‌ســـه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه ت
 شــــه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره‌ بێ تۆ
 لــــه‌ کن تۆ خارو خه‌س گوڵزاره‌ بێ من
 له‌ کن من خـــه‌رمه‌نی گوڵ خاره‌ بی تۆ
 لـــــه‌کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
 کــــــه‌ســـی تێدا نیه‌ ئه‌م شاره‌ بێ تۆ
 هـــه‌تا تۆم ئاشــــنا بوی ئاشـــنام بون
 ئــــه‌مێــستا مو به‌ موم ئه‌غیاره‌ بێ تۆ
 هـه‌مو ڕۆژێ له‌ تاو هیجرانی ئه‌م ساڵ
 تـــه‌مــــه‌نــنای مـــردنی پێراره‌ بێ تۆ
 له‌ حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی (نالی)
دوو جۆگـــه‌ بـــــــه‌ڵکو دو ڕوباره‌ بێ تۆ

 حــەزرەتی نــــــــــالی



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






تمام حقوق اين وبلاگ و مطالب آن متعلق به صاحب آن مي باشد.